چکیده:
ئوستوورەدەق بە دەق یان دەقگەلێک دەوترێ کە لە ئاستی چاندی نەتەوەیەکدا دەورێکی سەرەکی و پێکهاتەیی دەبینن. ئەم تاقمە دەقانە، وەکوو ئوستوورە و سەرنموونە دەنوێنەوە و بە وتەی هەیدیگەر جیهانێکی نوێ بنیات ئەنێن کە پەردە لە حیجابی بوون و ڕاستی لائەدەن. کراوەیی و هەڵکراوەیی ئەم دەقانە ئەبێتە هۆی درێژەداربوونی چاند و بەرگری لە هەڵوەشاندنەوەی. ئەم دەقانە بە سەرنجدان بە پێوەندییە نێواندەقییەکان لە ڕێگەی کارتێکردن بەسەر دەقەکانی پاش خۆیانەوە، فرەئەکەن و وەکوو ئوستوورەیەک هەمیشە لەم کاریگەری و کارتێکەرییەوە وەکوو ڕێگەچرایەک بۆ مەیدانی چاند ئەمێننەوە. ئەم وتارە دەیەوێ لە ڕێگەی باڵادەقیێتی ژێرار ژێنێت، بیرداڕێژی فەرەنسی، بە دیوانی نالیدا وەکوو ئوستوورەدەقێک بچێتەوە. بە گوێرەی میتۆدێ کە بژێردراوە، پێگەی دیوانی نالی لە نێو ئەدەبیاتی کوردیدا هەڵدەسەنگێنرێ و لە ئاکامدا ئەوە ئەسەلمێنرێ کە دیوانی نالی دەوری ئوستوورەدەقێکی زۆر گرینگی بینیوە و ئێستاش بەسەر ئەدەبی کوردییەوە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە.
A mytho-text refers to a text or texts that play a fundamental and structural role in the culture of a nation. These texts are demonstrated as myths and prototypes and, in Heidegger’s words- create a new world and take on the veil of existence and truth. The openness and directness of these texts lead to cultural continuation and prevent cultural ruptures. These texts will be replicated intertextually by influencing the texts written after them; affecting and being affected, as a myth, they will always remain as a guide in the realm of culture. This paper seeks to study Nali’s Divan as a mythotext based on the French theorist, Gerard Genette’s transtextuality. Following the selected method, first, the status of Nali’s Divan is studied in Kurdish literature and finally, it is proven that his Divan being a mythotext has a very important role and a great impact on Kurdish literature.